دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی 24 کاتژمێری رابردوو ڕادەگەیەنێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 188 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا پێنج هێرشی درۆنە کراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی و سنوری قەزای کۆیە، کە بەهۆیەوە کەسێک شەهید بوەو دوانی دیکەش بریندار بون.


دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، کاتژمێر 5:15 خولەکی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر شاری کۆیە - کەمپی پەنابەران، لەهەمان کاتدا سێ هێرشی درۆنی دیکە کرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سورداش و لەئەنجامی هێرشەکاندا شەهیدێک و دوو برینداری هەبون.

لەبارەی ئاماری ئەمڕۆ چوارشەممەوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم باسی لەوەشکرد،" یەک هێرشی درۆنی کاتژمێر 2:16 خولەکی نیوەڕۆ کراوەتە سەر ناحیەی شۆڕش (دێگەڵە)- کەمپی پەنابەران و لەدەرئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆدا زیانی گیانی نەبوە ".