شارپرێس:
لە ڕووداوێکی تەقەکردنی خوێناویدا لە خویندنگایەکی پارێزگای مەرەشی باکوری
کوردستان، نۆ کەس کوژران، کە هەشت کەسیان خوێندکار و ئەوی تریان مامۆستایەک بوو.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایدەگەیەنێت، هێرشەکە لەلایەن خوێندکارێکی تەمەن
14 ساڵانەوە ئەنجامدراوە کە دواتر کوژراوە؛ ناوبراو لە ناو دوو پۆلی خوێندندا تەقەی
کردووە و بۆ ئەم مەبەستەش 5 چەکی ئاگرین و 7 مەخزەنی فیشەکی باوکی بەکارهێناوە کە
پێشتر کارمەندی پۆلیس بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی فریاکەوتن دەستبەجێ گەیشتنە
شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکانی ئەم تاوانە دەستیپێکردووە.
ئەم ڕووداوە کتوپڕە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و داواکاری بۆ
توندکردنەوەی چاودێری سەر چەک و بەهێزکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان لە ناوەندەکانی خوێندندا
بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی لەو شێوەیە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی