​تەسنیم: ئێران داواکاریی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست رەتدەکاتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 135 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی سەر بە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، سەرەڕای داواکاریی فەرمیی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکە، تاران تا ئێستا رەزامەندیی لەسەر ئەو داوایە دەرنەبڕیوە.


ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی باسی لەوەکرد،" دەبێت ئەمریکا دەستبەرداری داواکارییە زیادە و بێبنەماکانی بێت لە پرۆسەی دانوستانەکاندا ".

لەبارەی شوێنی دانوستانەکانی داهاتو، ئاژانسی "تەسنیم" ئەوەی خستوەتەڕوو،" سەرەڕای ئەوەی چەند وڵاتێکی ئەوروپی ئامادەیی خۆیان بۆ میوانداریکردنی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەربڕیوە، بەڵام لە ئەگەر بڕیاردانی ئێران بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆکان، شاری ئیسلام ئابادی پاکستان وەک شوێنی بەڕێوەچوونی گەڕی داهاتوو دەمێنێتەوە ".