چۆن سیستمی بەرگریی لەشی مرۆڤ دەپارێزێت؟

هەمەڕەنگ

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 564 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سیستمی بەرگری بریتییە لەسیستمێکی بایۆلۆجی ئاڵۆز لە جەستەی مرۆڤدا، پێکهاتووە لە خانە و شانە و ئەندامەکان کە پێکەوە کاردەکەن بۆ پاراستنی جەستە لە نەخۆشی و هەوکردن.


کارکردنی سیستمی بەرگری لەش: سیستمی بەرگری لەش کاردەکات لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆس و بەکتریا و مشەخۆرەکان، تەنە بیانییەکان دەناسێتەوە و لەناویان دەبات و یارمەتی جەستە دەدات دوای تووشبوون بە هەوکردن، خۆی چاک بکاتتەوە. بە پلەی یەکەم پشت بە خڕۆکە سپییەکانی خوێن و دژەتەنەکان دەبەستێت. 

پێکهاتەکانی سیستەمی بەرگری لەش: سیستمی بەرگری لەش چەند ئەندامێک لەخۆدەگرێت، وەک لۆزەتێنەکان ، مۆخی ئێسک، گرێ لیمفاویەکان، سپڵ، پێست و کۆئەندامی هەرس. هەموو ئەمانە بەشدارن لە بەرهەمهێنان یان هەڵگرتنی خانەکانی بەرگریی.

جۆرەکانی بەرگریی:
1.    بەرگری زگماکی: مرۆڤ لەگەڵیدا لەدایک دەبێت، وە یەکەم هێڵی بەرگری پێکدەهێنێت.
2.    بەرگری بەدەست هاتوو: بە تێپەڕبوونی کات لە ئەنجامی بەرکەوتن لەگەڵ نەخۆشی یان کوتان گەشە دەکات.

کاریگەری فشار لەسەر بەرگريی لەش
فشاری درێژخایەن سیستمی بەرگری لاواز دەکات، وا دەکات جەستە زیاتر تووشی نەخۆشیەکانی وەک هەڵامەت، ئەنفلۆنزا
نەخۆشی دڵ و شەکرە ببێت. 

تێکچوونی سیستمی بەرگريی لەش
1.    لاوازبوونی بەرگری لەش: ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن زیاد دەکات.
2.    بەرگری زۆر چالاک: دەبێتە هۆی هەستیاری و نەخۆشی وەک تەنگەنەفەسی.

چۆنێتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش
بەرگری دەتوانرێت بەم شێوەیە بەرز بکرێتەوە:
1.    خواردنی خۆراکی تەندروست دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانى C و D
2.    وەرزشکردن بە بەردەوامی
3.    خەوتنی پێویست
4.    کەمکردنەوەی فشاری دەروونی
5.    دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و مەی
6.    وەرگرتنی کوتانی پێویست

ئەنجام
سیستەمی بەرگری لەش هێڵی سەرەکی بەرگری جەستەیە لە دژی نەخۆشی. هەرچەندە لەگەڵ تەمەندا لاواز دەبێت، بەڵام شێوازی ژیانی تەندروست دەتوانێت هێزی خۆی بپارێزێت و کاراییەکەی بەرزبکاتەوە.