شارپرێس:
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند،" بڕیارمداوه سه‌ردانی شاندە ئەمریكییەكە بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان له‌ئیسلام ئاباد هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكدا بۆ فۆكس نیوز ڕایگه‌یاند" بڕیارمداوه سه‌ردانی ستیڤ ویتكۆف و جارید كوشنه‌ر بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان له‌ئیسلام ئاباد هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه.
ترەمپ لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فۆکس نیوز ئاشکرایکردو وتیـ"کەمێک پێش ئێستا بەتیمەکەمم گوت، کاتێک خەریکی ئامادەکاری بون بۆ بەڕێکەوتن، پێم وتن نەخێر، ئێوە گەشتێکی 18 کاتژمێری بۆ ئەوێ ئەنجام نادەن".
ترەمپ باسی لەوەشکردوە، "ئێمە هەموو کارتەکانی گوشارمان لەدەستدایە. ئێرانییەکان دەتوانن هەر کاتێک بییانەوێت پەیوەندیمان پێوە بکەن، بەڵام ئێوە چیتر گەشتی 18 کاتژمێری ناکەن تەنیا بۆ ئەوەی لەوێ دابنیشن و قسەی بێسوود بکەن"ز
هەروەها ترەمپ لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی جیادا بەئەکسیۆسی ڕاگەیاند، بەشێوەیەکی تاکلایەنە گەشتی ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەری بۆ ئیسلام‌ئاباد هەڵوەشاندووەتەوە، کە بڕیار بوو لەوێ لەگەڵ ئێرانییەکان کۆببنەوە.
هاوكات، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری دوو سه‌رچاوه‌ی حكومی پاكستانه‌وه ڕایگه‌یاند، شاندی دانوستانكاری ئێران پاكستانی به‌جێهێشتوه.
میدیای ئێران تا ئه‌م ساته هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی دیداری ئه‌مڕۆی وه‌فدی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌باس عێراقچی له‌ئیسلام ئاباد ئاشكرا نه‌كردوه.