شەڕی ئێران پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا سست دەکات ​

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 175 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو لەدەرەوەی "چەکداماڵینی ڕەمزی" پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەدی نەهاتووە.

چەند سەرچاوەیەک دەڵێن، ئیبراهیم کالن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میت ڕاپۆرتێکی پێشکەش بە پارتی دەسەڵاتدار کردووە و بەو ئەنجامە گەیشتووە کە "هیچ پێشهاتێکی نوێ نییە شایەنی سەرنج بێت، جگە لە چەکداماڵینی ڕەمزی لەم بوارەدا بەدی نەهاتووە".

بەگوێرەی سەرچاوەکان، پەکەکە "چەکداماڵینی کرداری نەکردووە، ئەندامەکانیشی هێشتا ئامادەن"، لە ئێستادا هیچ بەڵگەیەکی واقیعی نییە ئاماژە بەوە بکات کە چەک دانراوە، دەم پارتی دەیەوێت دەقێکی یاسایی نووسراو لەسەر بنەمای گریمانە و گومانەکان دروست بکرێت، ئەمە ناتوانرێت ڕووبدات”.

ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ناو حزبی دەسەڵاتدار، بەو ئەنجامە گەیشتووە کە شەڕی ئێران کاریگەری لەسەر پرۆسەکە هەبووە لە کاتی هەستیاردا و ڕوونیکردەوە: پێمان وابوو پێویستە لەم مانگەدا دڵنیایی و ئەنجامە پێویستەکان بخرێنەڕوو و پێویستە بچینە قۆناغی چوارچێوەی یاسایی، بەڵام کاتێک ڕەوشی ئێران هاتە گۆڕەپانەکە، دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا هات.