ئێران نەخشەیەکی نوێی بڵاوکردەوەو ناوچە قەدەغەکراوەکانی لەگەروی هورمز فراوانتر کرد

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئێران ناوچەیەکی نوێی لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیدایە. 

 
ئاژانسی هەواڵی "میهر" ی ئێرانی بڵاویکردەوە ئەم سنوورە نوێیە لە باشوورەوە هێڵی نێوان کێوی موبارەک لە ئێران و باشووری فەجیرە لە ئیمارات دەگرێتەوە، هەروەک لە لای ڕۆژئاواوە بریتییە لەو هێڵەی کە کۆتایی دوورگەی قەشم لە ئێران بە شاری ئومولقەیوێن لە ئیمارات دەبەستێتەوە. 

ئاژانسەکە باسی لەوەکردووە کە بەمەش تاران دەیەوێت دەسەڵاتی سەربازیی و چاودێریی خۆی لەم ڕێڕەوە گرنگە نێودەوڵەتییەدا زیاتر بکات و سنووری چالاکییەکانی هێزەکانی لە ناوچەکەدا دیاری بکات.