ئەمریکا کەشتیی تۆسکاو تیمەکەی ڕادەستی ئێران دەکاتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند کە 22 ئەندامی تاقمی کەشتییەکی کۆنتێنەرهەڵگری ئێرانی بە ناوی "ئێم ڤی توسکا" کە لەلایەن ئەمریکاوە دەستبەسەر کرابوون، گەیەندراونەتە پاکستان تاوەکو ڕادەستی ئێران بکرێنەوە.

 ئەم کەشتییە لە 19ی نیساندا لەلایەن هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاوە، دوای پشتگوێخستنی ئاگادارکردنەوەکان بۆ ماوەی 6 کاتژمێر و هەوڵدان بۆ شکاندنی گەمارۆی دەریایی، تەقەی لێکرابوو و دەستی بەسەردا گیرابوو. 

بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە کەشتییەکەش دەگوازرێتەوە بۆ ئاوە هەرێمییەکانی پاکستان تاوەکو دوای نۆژەنکردنەوە ڕادەستی خاوەنەکانی بکرێتەوە. 

پاکستان ئەم هەنگاوەی ئەمریکای وەک "هەنگاوێکی متمانەبەخش" وەسف کردووە و جەختی کردۆتەوە کە پڕۆسەی گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو لایەنی ئەمریکی و ئێرانی بەڕێوەدەچێت.

 بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە تەواوی ئەندامانی تاقمەکە بگوازرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.