شارپرێس:
ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرایکردوە، بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، داوایان لەدەوڵەتی ئیمارات کردوە کۆنترۆڵی دورگەی لافانی ئێرانی بکات کە گرنگییەکی ستراتیژیی زۆری هەیە.
بهگوێرهى ڕاپۆرتەکە، واشنتۆن دەیەوێت ئەبوو زەبی ڕۆڵی خۆی لەشەڕەکەدا بەهێزتربکاتو بەشێوەیەکی توندتر بجوڵێتەوە، تەنانەت بەرپرسانی ئەمنیی پێشوی ئەمریکا پێیان باشترە هێزەکانی ئیمارات لەسەر زەوی بن نەک هێزە ئەمریکییەکان.
ئەم پەرەسەندنانە لەکاتێکدایە کە هاوکارییەکانی نێوان ئیماراتو ئیسرائیل دوای ڕێککەوتنی ئەبراهام لەساڵی 2020 بەردەوام لەگەشەسەندندایەو تەلئەبیب سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی گومەزیئاسنینی بۆ پاراستنی ئیمارات لەهێرشەکانی ئێران گواستوەتەوە.
هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە بنیامین ناتانیاهۆ لەمارسی 2026دا سەردانێکی نهێنی بۆ ئەبوزەبی کردوە، هەرچەندە ئیمارات نکوڵی لێدەکات.
لەلایەکی دیکەوە، سعودیەش لەکۆتایی مارسی ڕابردودا هێرشی ئاسمانیی کردوهتەسەر ئێران، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ فراوانبونی شەڕی ناوچەکە.