یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2997 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند، سبەی دوشەممە یەکەم رۆژی مانگی زیلحجەیە و رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.


دادگای باڵای سعودیە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" رۆژی سێشەممە، 26ى 5ى 2026 رۆژی وەستان لەسەر کێوی عەرەفە دەبێت رۆژی دواتریش، واتە رۆژی چوارشەممە، 27ی ئایار یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت ".

هاوکات، نوسینگەی عەلی سیستانی، رابەری باڵای شیعەکانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد،" سبەی دوشەممە، یەکەم رۆژی مانگی زیلحجەی ساڵی 144ی کۆچییە ".