هێرشی درۆنی کرایەسەر وێستگەی ئەتۆمی ئیمارات

جیهان

25 خولەک پێش ئێستا‌ 137 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:


ئیماراتی عەرەبی ڕۆژی یەکشەممە ئیدانەی هێرشێکی درۆنی کرد کە دەوروبەری  وێستگەی ئەتۆمی بەراکەی لە ناوچەی ئەلزەفرە کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی و تیشکدانەوەی هەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات، لە بەیاننامەیەکدا دووپاتی کردەوە کە ئەم هێرشانە نوێنەرایەتی هەڵکشانێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی قبوڵنەکراوە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی دەوڵەتە.

دەشڵێت، ئەم هێرشانە دژی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەهۆی ئەو مەترسییە جددیانەی لەوانەیە بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و ژینگە و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دروستی بکات.