شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، کات بۆ ئێران خەریکە تەواو دەبێت و دەبێت زۆر بەخێرایی بجوڵێن، ئەگەر نا هیچیان لێ نامێنێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەتروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، "خەریکە کاتی ئێران تەواو دەبێت. باشترە بۆ ئەوان خێرا هەنگاو بنێن، ئەگەرنا هیچیان لێ نامێنێت. کات گرنگە!".
سەرۆکی ئەمریکا لەکۆتایی پەیامەکەیدا نوسیویەتی: "کات زۆر هەستیارەو جەوهەرییە!".
شەوی ڕابردوش، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کردو ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران لەنزیکترین کاتدا لەگەڵمان رێکنەکەوێت، ئەوا ڕوبەڕوی چارەنوسێکی زۆر سەخت و دژوار دەبێتەوە.
هاوكات، ئەمڕۆش لەلایەن چەندین بەرپرسی ئێرانەوە ئاشكراكرا، كە پێشنیارەكانی ئەمریكا ڕەتكراوەتەوەو لەسەر مەرجەكانی خۆیان سورن كەخۆی لە10 مەرجدا دەبینێتەوە.