فراكسیۆنەكەی سودانی ڕونكردنەوە لەبارەی لەتبونی هاوپەیمانێتییەکەیان دەدات

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 663 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فراکسیۆنەکەی سودانی لەبارەی کشانەوەی فراکسیۆنەکانی (عەقدی نیشتمانی و سۆمەرییون) ڕایدەگەیەنێت، لەدانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەت ناهاوسەنگی لەدابەشکردنی پشکەکاندا ڕویداوەو هەندێک فراکسیۆن پۆستی وەرگرتوە لەقەبارەی جەماوەر و بونی لەپەرلەمان زیاتر بوە.


فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی دەکات، لەڕونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، لەکاتی دانیشتنەکانی پێکهێنانی حکومەتدا بەپێویستیان زانیوە وەزارەتەکان بەکەسانی پیشەیی، بەتواناو سەربەخۆ بدرێن، دور لەپشکی لایەنەکان کە باری سەرشانی حکومەتەکانی پێشوی قورس کردبوو هەروەها ئەدای دامەزراوەکانی بێهێز کردبوو.
 
دەشڵێت، بەڵام دەرهاویشتەکانی رێڕۆی دانیشتنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەریخست ناهاوسەنگییەکی ڕون هەیە لەدابەشکردنی پشکەکان و هەندێک فراکسیۆن پۆستیان وەرگرتوە کە لەقەبارەی کرداری جەماوەرەکەی و بونی لەپەرلەمان زیاتر بوەو هەندێکیش هێندەی قەبارەی سیاسییەکەی و بەرکەوتەی هەڵبژاردنەکەی پۆستی بەرنەکەوتوە، لەگەڵ ئەوەشدا رێگر نەبون لەبەردەم پێکهێنانی حکومەت.
 
پێشتریش، فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان ڕایگەیاندوە، لەکۆبونەوەی دەنگدان بەحکومەت، جیاوازییەکی ڕون هەبوە لەهەڵوێستی هەندێک لەپەرلەمانتارەکانی فراکسیۆنەکەیان بەرامبەر بەهەندێک لەوەزارەتەکانی حکومەت، کە لەسەر بنەمای بۆچونی سیاسی و پەرلەمانی رێزلێگیراو بوە.