ئەمریكاو ئیسرائیل حاڵەتی ئامادەباشیان ڕاگەیاند

جیهان

40 خولەک پێش ئێستا‌ 322 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیای فەرمی ئیسرائیل ڕایگەیاندوە کە ئەمریکاو ئیسرائیل حاڵەتی ئامادەباشییان بەرزکردۆتەوە سەبارەت بەئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ لەدژی ئێران.

میدیاكە لەزاری بەرپرسێکەوە دەڵێت،" ئەگەر ترەمپ گڵۆپی سەوز بدات بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ ئەوا هێرشی هاوبەش ئەنجام دەدرێت".

ئەمە لەكاتێكدایە، لە 28ی شوباتی 2026، ئەمریکاو ئیسرائیل دەستیان کرد بەلێدانی ئامانجەکانی ناو ئێران و لە 8ی نیسانی 2026، واشنتن و تاران ئاگربەستیان ڕاگەیاند، بەڵام ئەمریکا دەستی کرد بەگەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران، لەکاتێکدا تاران بڕیاری سەپاندنی یاسای تایبەتی بۆ پەڕینەوە لەگەروی هورمزی ڕاگەیاند.