شارپرێس:
میدیاکانی ئەمریکا ئاشكرایانكردوە، سبەی بەیانی هێرش دەکرێتە سەر ئێران و ڕاشیانگەیاندوە، پلانەکە بەئامانجگرتنی شا دەماری هەناردەکردنی نەوتە.
پێگەی ئەكسیۆس و تۆڕى هەواڵی فۆكس نیوز بڵاویانكردۆتەوە، كەزانیارییەكان لەناو ئیدارەی ترەمپەوە دزەیان پێكراوە، پلانەكە لەو كاتەدا ئامادەكراوە كەئێران بەتوندی مەرجەكانی ئەمریكای ڕەتكردۆتەوەو تائێستاش ئامادەی دانوساندن نیە.
هاوكات، میدیاكان ئەوەشیان خستوەتەڕوو، پلانەکە بریتییە لەبەئامانجگرتنی شا دەماری هەناردەکردنی نەوت لەدورگەی خارک، ئەنجامدانی هێرشی هێزە تایبەتەکان بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکان، هاوشان لەگەڵ وەشاندنی لێدان لەژێرخانی سەربازیی ئێران".
ئەمە لەکاتێکدایە ئەم ئێوارەیە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تروس رایگەیاند "بۆ ئێران، کات خەریکە تەواو دەبێت (کاتژمێرەکە کەوتوەتە لێدان)، باشترە بەخێرایی دەست بەجوڵە بکەن و بڕیار بدەن، ئەگەر نا هیچ شتێکیان لێ نامێنێتەوە".