شارپرێس:
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی "میهر"ی ئێرانی، عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاکستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتوه‌ته تارانی پایتەختی ئێران، ئەمەش بەمەبەستی بەردەوامیدان بەگفتوگۆو ڕاوێژکارییەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی نێوەندگیریى تاران‌و واشنتۆن.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، پێش ئەم سەردانە، وەزیری ناوخۆی پاکستان دوێنێ چوارشەممە بۆ جاری دوەم لەم هەفتەیەدا گەیشتبوە تاران‌و لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، سەرۆک کۆمار‌و وەزیری دەرەوەی ئێران‌دا كۆبونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى ئه‌نجامدابوو.
میدیاى ئه‌مریكى له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، هه‌م وه‌زیرى ناوخۆ‌و هه‌میش فه‌رمانده‌ى سوپاى پاكستان نامه‌یه‌كى ئه‌مریكایان بۆ ئێران پێیه‌و ده‌یانه‌وێت به‌رپرسانى باڵاى تاران له‌ورده‌كاریى نامه‌كه‌و هۆشدارییه‌كانى ئه‌مریكا ئاگاداربكه‌نه‌وه.