شارپرێس:
مەسعود پزیشکیان
رایدەگەیەنێت، ئامادەن دڵنیایی بدەنە جیهان کە ئێران بەدوای
چەکی ئەتۆمییەوە نییە، دەشڵیت، ئێران بەدوای نائارامی لە ناوچەکەدا نییە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەچاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ئاماژەی بەوەکرد،" لە سەردەمی ئیمامی
شەهیدماندا رامانگەیاند، ئێستاش رایدەگەیەنین کە ئامادەین دڵنیایی بدەینە جیهان کە
بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نین".
ئەوەشیخستەڕوو،" ئیسرائیل بەدوای نائارامکردنی لە ناوچەکەدایە و
دەیەوێت نەخشەی «ئیسرائیلی مەزن» جێبەجێ بکات، ئەوە ئیسرائیلە کە بۆ زیندوهێشتنەوەی
جەنگ و نائارامی و ناکۆکی هەموو دەرفەتێک دەقۆزێتەوە."
پزیشکیان وتیشی،"ئێمە
بە هیچ شێوەیەک پاشەکشە لە شکۆ و سەربەرزیی وڵاتەکەمان ناکەین."