دوو بەرپرسی باڵای ئێران گەیشتنە قەتەر

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 230 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتنە قەتەر، بۆ تاوتێكردنی رێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەجەنگ.


ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویکردەوە، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەدەوحەی پایتەختی قەتەرن بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری گەیشتن بەرێککەوتنێک بۆ وەستاندنی جەنگ.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، قالیباف و عێراقچی لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆده‌بنەوەو ئەگەری گەیشتن بەڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا تاوتوێ ده‌کەن.

بەرپرسێک بەئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ئامانجی سەرەکیی گفتوگۆکان بەپلەی یەکەم لەسەر پرسی گەروی هورمزو یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران ئەندامی شاندەکەیە، ئەمەش بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی تارانە لەچوارچێوەی رێککەوتنێکی کۆتاییدا لەنێوان هەردوو وڵات.

هاوکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بەم پرسە لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، "رێککەوتن لەگەڵ ئێران یان رێککەوتنێکی پڕدەستکەوت و پڕمانا دەبێت، یان هیچ رێککەوتنێک نابێت.