ئێران بەمەرج رازی بوو یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی بباتە دەرەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2204 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیا جیهانییەکان ئاشکرایانکرد، ئێران بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا ئامادەیە یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی بباتە دەرەوەی وڵاتەکەی و لە چین هەڵبگیرێت، چەند مەرجێکیش بۆ ئەو کارە دادەنێت.


ماڵپەڕی "العربية" لەزاری سەرچاوەیەکی باڵاوە بڵاویکردەوە،" ئێران دەیەوێت پێش رێکەوتنی لەگەڵ ئەمریکا و بردنەدەرەوەی یۆرانیۆمەکەی، گەرەنتی لەچین وەربگرێت ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت لەئایندەیەکی نزیکدا عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاکستان بۆ نێوەندگیری سەردانی دەوحە بکات.

پێشتر، میدیاکان باسیان لەوەکردبوو، ئەمڕۆ دوشەممە، شی جین پینگ سەرۆکی چین لەشاری پەکین لەگەڵ شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان کۆبوەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران.