ئێران بەفەرمی دۆخی تەندروستیی موجتەبا خامنەیی ئاشکرا کرد

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند کە موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی باڵای ئێران، لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکەی 28ی شوباتدا کە بووە هۆی کوژرانی باوکی، تەنیا توشی برینداریی روکەشیی دەموچاو و سەر و قاچەکانی بوە.


ئاژانسی هەواڵی فەرمیی "ئیلنا" لەزاری حوسێن کرمانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێرانەوە بڵاوی کردۆتەوە کە پەلەکانی خامنەیی کوڕ تووشی بڕینەوە نەبوون و پێکانەکانی ئەوەندە سەخت نەبوون کە پێویستیان بە چارەسەری تایبەت بێت.

کرمانپوور ئاماژەی بەوەش کردووە کە جگە لەو برینە سەرپێییانەی پێویستیان بە یەک یان دوو تەقەڵ هەبووە، هیچ کێشەیەکی تر نییە و ناوبراو لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ڕۆژی دوای ڕووداوەکە نەخۆشخانەی جێهێشتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی ڕابردوو ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی رایگەیاندبوو کە دەموچاو و لێوەکانی خامنەیی بە قورسی سوتاون، یەکێک لە قاچەکانی سێ نەشتەرگەریی بۆ کراوە و ئامادەکاریی دەکات بۆ بەکارهێنانی پەلی دەستکرد.


ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی