موجتەبا خامنەیی پەیامێکی نوێ بڵاودەکاتەوە: دوژمنان شکستیان هێناوە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 283 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

موجتەبا خامنەیی پەیامێکی بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی محەمەد باقر قالیباف وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بڵاوکردەوەو دەڵێت،" دوژمنان دوای شکستیان لە مەیدانەکانی جەنگ، ئابوری و ڕاگەیاندندا، ئێستا هەوڵی دروستکردنی دووبەرەکیی دەدەن لەناوخۆی ئێراندا".


موجتەبا خامنەیی، رابەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" پێویستە ئەندامانی پەرلەمان لە دەنگدان و هەڵوێستەکانیاندا، بەرژەوەندی باڵای نیشتمان پێش بخەن بەسەر کێبڕکێ و دەستکەوتە حزبی و ناوچەییەکاندا ".

ئەوەشیخستەڕوو،"  پێویستە پەرلەمانتاران و کەسایەتییە سیاسییەکان بەتوندی لە ناکۆکییە بێسودەکان دور بکەونەوە و ڕێگە نەدەن جیاوازییە کۆمەڵایەتییەکان زەق بکرێنەوە ".