شارپرێس:
له هه‌فته‌کانی دوای دەستپێکردنی جه‌نگی ئه‌مریکا و ئیسرائیل
دژی ئێران، ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر جووڵه‌ی لایه‌نه کوردییه‌کانی ئێران له هەرێمی
کوردستانەوە ده‌رکه‌وت، هاوکات ده‌نگۆی پلانێکی ئه‌مریکی و ئیسرائیلی هه‌بوو بۆ
کردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی ناوخۆیی دژی تاران له ڕێگه‌ی هێزە کوردییه‌کانی رۆژهەڵاتەوە.
سه‌رچاوه‌کان
باسیان له کڕینی ئۆتۆمبێلی جۆری ده‌بڵ کابینە لە پێشانگاکانی هه‌ولێر و بانگهێشتکردنه‌وه‌ی
کادره کوردییه‌کان له ئه‌ورووپا، که‌نه‌دا و ئوسترالیا ده‌کرد، به‌و پێشبینییه‌ی
ئه‌م لایه‌نانه کاتێک ده‌ست به جووڵه ده‌که‌ن که گڵۆپی سه‌وزی واشنتۆن و ته‌لئه‌بیب
وه‌ربگرن. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه زوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه و لایه‌نه کوردییه‌کان نه‌بوونه
به‌شێک له‌م جه‌نگه، ئه‌مه‌ش سنوورداریی گره‌وکردن له‌سه‌ر کارتی کوردی دژی ئێران
ده‌رخست.
ئه‌م پلانه پشتی به بیرۆکه‌یه‌کی کلاسیکی ده‌به‌ست که
بریتی بوو له کۆکردنه‌وه‌ی گوشاری ئاسمانیی ده‌ره‌کی و ڕاپه‌ڕینی ناوخۆیی.
بنیامین نه‌تانیاهۆ
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل له دانیشتنه‌کانی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا
پاڵپشتی ئه‌م تێڕوانینه‌ی ده‌کرد، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی که هێزە کوردییه‌کان ده‌توانن هێرشه ئاسمانییه‌کان بقۆزنه‌وه بۆ فراوانکردنی ده‌سه‌ڵاتیان له
ناوچه‌کانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی ڕاپه‌ڕینێکی
فراوانتر دژی ڕژێمی ئێران. به‌ڵام واقیعی مه‌یدانیی و سیاسیی ده‌ریخست که ئه‌م
گره‌وه زۆر لاوازتر بوو له‌وه‌ی واشنتۆن و ته‌لئه‌بیب بیریان لێ ده‌کرده‌وه.
یه‌کێک له هۆکاره دیاره‌کانی شکستپێهێنانی پلانه‌که،
دژایه‌تی ڕوونی هه‌رێمیی بوو، بەشێوەیەک تورکیا دژایه‌تی توندی خۆی بۆ هه‌ر ڕۆڵێکی
سه‌ربازیی لایه‌نه کوردییه‌کانی ئێران نیشاندا، به‌تایبه‌ت پارتی ژیانی ئازادی
کوردستان که ئه‌نقه‌ره وه‌کو درێژکراوه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌یبینێت.
هه‌روه‌ها حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان ترسی هه‌بوو له‌وه‌ی ڕێگه‌دان به به‌کارهێنانی خاکه‌که‌ی دژی ئێران
ببێته هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ربازیی ڕاسته‌وخۆی ئێران که سه‌قامگیری هه‌رێم
بخاته مه‌ترسییه‌وه. هه‌ربۆیه هەرێم نه‌بووه بنکه‌یه‌کی کراوه بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی
دژی تاران.
به‌ڵام هۆکاره هه‌ره گرنگه‌که هه‌ڵوێستی خودی کورده‌کانی
ئێران بوو، بەوپێیەی لایه‌نه کوردییه‌کانی ئێران ئاماده‌ییان پێشان نه‌دا بۆ
چوونه ناو جه‌نگێک که خزمه‌تی ئامانجه‌کانی ئه‌مریکا یان ئیسرائیل بکات. سه‌رکرده
کورده‌کان، له‌نێویاندا به‌رپرسانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمەتکێشانی کوردستانی ئێران، جه‌ختیان کرده‌وه که هیچ هاوکارییه‌کیسه‌ربازی یان
داراییان له ئه‌مریکا یان ئیسرائیل وه‌رنه‌گرتووه، هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند که
هه‌ر جووڵه‌یه‌کی چه‌کداریی ده‌بێت پشت به ڕاپه‌ڕینی ناوخۆیی هه‌مه‌لایه‌نه ببه‌ستێت،
نه‌ک ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی.
ئه‌م هه‌ڵوێسته ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌زموونێکی مێژوویی درێژخایه‌نی
گومانی کورد بوو به‌رانبه‌ر هێزه گه‌وره‌کان.
بزووتنه‌وه کوردییه‌کان له عێراق، سووریا و ئێران پێشتر
هاوکارییان له‌گه‌ڵ هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کردبوو، به‌ڵام دواتر ڕووبه‌ڕووی گۆڕانی
سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و پشتگوێخستنی له‌ناکاوی هاوپه‌یمانه‌کانیان ببوونه‌وه،
بۆیه زۆربه‌ی لایه‌نه کوردییه‌کانی ئێران پێیان باشتر بوو نه‌چنه ناو پڕۆژه‌یه‌که‌وه
که له‌وانه‌یه وه‌کو کارتێکی کاتی به‌کاربهێندرێن و دواتر ته‌نیا بهێڵدرێنه‌وه
تا ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسی خۆیان ببنه‌وه.
هه‌روه‌ک ناکۆکیی ناوخۆیی نێوان حیزبه کوردییه‌کان ڕۆڵێکی
زیاتری هه‌بوو له لاوازکردنی هه‌ر ئه‌گه‌رێک بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو،
لەبەرئەوەی سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێک پێکهێنانی هاوپه‌یمانییه‌کی سیاسیی
هاوبه‌شیان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام جیاوازییه‌کان له‌سه‌ر سوودی کاری چه‌کداری، جۆری پێوه‌ندیی
له‌گه‌ڵ واشنتۆن، و مه‌رجه‌کانی به‌شداریی سه‌ربازیی، وایکرد ئه‌م هاوپه‌یمانییه
هه‌ستیار بێت و نه‌توانێت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه دژی ئێران ئه‌نجام
بدات.
له لایه‌کی دیکه‌وه، تاران به خێرایی کاری کرد بۆ له‌باربردنی
هه‌ر ئه‌گه‌رێکی گۆڕینی کورده‌کان بۆ به‌ره‌یه‌کی ناوخۆیی دژی خۆی. سوپای پاسدارانی
شۆڕشی ئیسلامی هێرشی کرده سه‌ر بنکه‌کانی لایه‌نه کوردییه‌کان له هەرێمی
کوردستانی عێراق، و ئه‌م ململانێیه‌ی وه‌کو هه‌وڵێکی ده‌ره‌کی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئێران و سوودوه‌رگرتن له هه‌مه‌جۆریی نه‌ته‌وه‌یی ناوخۆ پیشاندا. ئه‌م گوتاره
هاوکاری کرد له به‌هێزکردنی هه‌ستی نیشتمانی لای هه‌ندێک چێنی ئێرانییەکان، ته‌نانه‌ت
له نێوان نه‌یارانی ڕژێمیشدا.
ئه‌م ته‌نگژه‌یه ده‌ریخست که کوردی ئێران ئاماده نه‌بوو
بۆ به‌شداریکردن له جه‌نگێک که ئه‌مریکا و ئیسرائیل دژی ئێران سه‌رکردایه‌تیی ده‌که‌ن،
لەبەرئەوەی مه‌ترسییه‌کانی به‌کارهێنانی
ده‌ره‌کی، ناکۆکی ناوخۆیی، و گوشاره هه‌رێمییه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی واقیعییانه‌ی
مه‌ترسییه‌کان، وایکرد لایه‌نه کوردییه‌کان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که دوور بکه‌ونه‌وه.
به‌م شێوه‌یه بژارده‌ی به‌ره‌ی کوردی پێش ده‌ستپێکردنی ڕووخا
و ئه‌وه‌ی چه‌سپاند که ڕووخاندنی ئێران له ناوخۆوه له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی جیاوازییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه وه‌کو گره‌وێکی ئاڵۆز و زه‌حمه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
