ئەمریکا و ئێران رێککەوتن

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1090 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماڵپەڕێکی ئەمریکی ئاشکرایکرد، هەردوو شاندی دانوستانکاری ئەمریکی و ئێرانی گەیشتون بە رێککەوتن لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەستی نێوانیان، بەڵام هێشتا رەزامەندی کۆتایی ترەمپ بۆ رێکەوتنەکە ماوە.

ماڵپەڕی ئاکسیۆس لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ئێران و ئەمریکا گەیشتون بە رێککەوتن لەسەر رەشنوسێک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست بۆ 60 رۆژی دیکە، بۆ ئەوەی دەست بەدانوستان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بکرێت، بەڵام تا ئێستا ترەمپ رەزامەندی کۆتایی لەسەر ئەم رێکەوتنە نەداوە.

ئەوەشیخستەڕوو، یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە چەند رۆژێکی دەوێت بۆ بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت.