پەیامێکی نوێ لەئۆجەلانەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 598 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری زیندانیکراوی پەکەکە لەدوایین پەیامیدا لەزیندانەوە رایدەگەیەنێت،" ئێستا لە هەر کاتێک نزیکترین لە دیموکراسی و ئازادییەوە ".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بنەماڵەی عەبدوڵا ئۆجەلان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی ئیمراڵییان کرد، عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری دەمپارتی و برازای عەبدوڵا ئۆجەلانیش ناوەڕۆکی سەردانەکەی ئاشکراکرد.

بەپێی وتەی عومەر ئۆجەلان، عەبدوڵا ئۆجەلان لەزیندانەوە پەیامی بۆ رای گشتی هەبوەو وتویەتی،" ئێستا لە هەر کاتێک نزیکترین لە دیموکراسی و ئازادییەوە ".