کەشتییەک لەنزیک سنورە ئاوییەکانی عێراق تەقییەوە

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 449 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی بازرگانی دەریایی بەریتانی ئاشکرایکرد، بەدوری 40 مایڵ لە بەندەری ئوم قەسر لەباشوری عێراق، کەشتییەکی بازرگانی بە هۆکاری نادیار لەکەنداوی عەرەبی تەقییەوە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت، تەقینەوەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بوە.


دەستەی بازرگانی دەریایی بەریتانی لەڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە،" لەکاتی تێپەڕبونی بە کەنداوی عەرەبی کەشتییەکە لە دیوی راستییەوە تەقیوەتەوە و تاکو ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە ".

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" لەزاری سەرچاوەیەکییەوە لە کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق بڵاویکردوەتەوە،" تەقینەوەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە تەقیوەتەوە ".