وادەی یەكەم شەپۆلی گەرمای بەهێز ڕاگەیەندرا

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1011 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، شارەزایەكی كەشوهەواش دەڵێت، لەچەند ڕۆژی داهاتوەوە یەكەم شەپۆلی نیمچە گەرمای بەهێز دەستپێدەكات.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە هەورو ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و خێرای با لەسەرخۆو ئاڕاستەی با لەگۆڕاندا دەبێت، پلەکانی گەرما 1-3، پلە بەرز دەبێتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بەپلەکانی ئەمڕۆ".

هاوكات، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزایی كەشوهەوا، بەشارپرێسی ڕاگەیاند، مەودای 8/6/2026 بۆ 14/6/2026یەکەم شەپۆلی نیمچە گەرمای بەهێز ڕودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی زۆر بەرزدەبنەوە.

بەپەلە