ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: ئیسرائیل لۆبی بۆ تیرۆرکردنی قالیباف‌و لێدانی کەرتی نەوتی ئێران دەکات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1374 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی (کاپیتال‌و ئیمپایەر)ی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، بەرپرسانی ئیسرائیل فشارێکی چڕیان دەستپێکردوە لەسەر ئیدارەی نوێی ترەمپ، بەئامانجی تێکدانی دانوستانەکانی واشنتۆن‌و تاران، ئیسرائیل داوادەکات، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران‌و ئەندازیاری دانوستانەکانی ئاگربەست، بکرێتە ئامانجی تیرۆرکردن.


دەستنیشانکردنی قالیباف وەک ئامانجی سەرەکی، لەکاتێکدا عەباس عێراقچی‌و موجتەبا خامنەیی بەهۆی کەمیی زانیاری هەواڵگرییەوە لەپلانەکە دورخرانەتەوە.

ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆسەر ژێرخانی نەوتی ئێران بەمەبەستی داڕماندنی ئابوریی‌و هاندانی خۆپیشاندان بۆ گۆڕینی ڕژێم.

نیگەرانی قووڵی ئیسرائیل لەئەگەری درێژکردنەوەی ئاگربەست، ڕزگاربونی دارایی ئێران‌و کردنەوەی گەروی هورمز.

ئەم ستراتیژە توندوتیژەی تەلئەبیب لەناوخۆی ئەمریکادا لەلایەن چەندین سیناتۆرو دامەزراوەی کۆنەپارێزەوە (وەک تێد کروزو دامەزراوەی بەرگریکردن لەدیموکراسییەکان) پشتگیریدەکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکە دان بەوەدادەنێت، سەرەڕای چەندین مانگ لەشەڕ، ئێران هێشتا کۆنترۆڵ‌و توانایەکی موشەکیی بەهێزی لەناوچەکەدا پاراستوە.

بەپەلە