ترەمپ بەرەی بەرەنگاری دژی چین دروست دەكات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 274 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری بەرگری ئەمریکا بە دەربڕینی نیگەرانی لە بەرفراوانبوونی خێرای دەسەڵاتی سەربازی چین، داوای لە هاوپەیمانە ئاسیاییەکانی واشنتۆن کرد بودجەی بەرگرییەکانیان زیاد بکەن و ئامادەبن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی پەکین.

 
هێگسێت لە لوتکەی ئاسایشی شانگری-لا لە سەنگافورە ڕایگەیاند، پەرەسەندنی هێزی سەربازی چین نیگەرانییەکی جددییە و ڕاگرتنی هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە پێویستی بە تۆڕێکی بەهێزتری هاوپەیمانانی ئەمریکا هەیە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە واشنتۆن پێشبینی دەکات هاوبەشە ئاسیاییەکان بودجەی بەرگرییەکانیان بۆ نزیکەی 3.5% بەرزبکەنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، سەردەمی ئەو وڵاتە دەوڵەمەندانەی کە پشت بە پشتیوانی سەربازی ئەمریکا دەبەستن بەبێ ئەوەی پارەی زیاتر بدەن، کۆتایی هاتووە. هێگسێت هەروەها ڕایگەیاند، سیاسەتی واشنتۆن سەبارەت بە فرۆشتنی چەک بە تایوان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.