بەحرین بەپەلە داوا لەهاوڵاتیانی دەكات ئێران و عێراق جێبهێڵن

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 825 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین گەشتکردنی هاوڵاتییانی بەحرەینی بۆ هەریەکە لەکۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق قەدەغە كردو بەپەلەش داوایكرد، ئەو دوو وڵاتە جێبهیڵن.


وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ڕاگەیەندراوێکی لەسەر دۆخی ئەمنی هەردوو وڵات بڵاوکردوەتەوە تێیدا هاتوە، "بەهۆی بەردەوامیی گرژییەکان و دۆخی ئەمنی و لێکەوتەکانی هێرشەکانی ئێران، هەروەها لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمان و سەلامەتی سەرجەم هاوڵاتییان، بڕیاردرا بەقەدەغەکردنی گەشتی هاوڵاتییان بۆ ئێران و عێراق تا کاتێکی نادیار". 

هەروەها وەزارەتەکە جەختی کردوەتەوە، پشتبەستن بەم بڕیارە، سەرجەم رێکارە یاساییە پێویستەکان بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە سەرپێچی ئەم رێنماییانە بکات.

لەدوای جەنگی 28ـی شوباتی رابردوی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، تاران هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر وڵاتانی کەنداو، بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تاران شەش هەزار و 600 هێرشی کردوەتە سەر وڵاتانی کەنداو.

لەنێوان وڵاتانی کەنداو، ئێران زۆرترین هێرشی کردووەتە سەر ئیمارات دوای ئەو وڵاتانی کوەیت، سعوودیە، بەحرەین و قەتەر لەلایەن ئێرانەوە کراونەتە ئامانج، بەڵام زۆرترین هێرشەکانی ئێران لەلایەن بەرگریی ئاسمانی ئەو وڵاتانەوە پوچەڵکردەوە.