ئێران هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگ دەکات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 185 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیەکی سەربازیی ئێران دەڵێت، گەڕانەوە بۆ جەنگ لەگەڵ ئەمریکا لێدەربازبونی بۆ نییەو پەیامێكیش ئاڕاستەی ئەمریكا دەكات و دەڵێت، نەتەوەی ئێران هەرگیز خۆی یەدەستەوە نادات. 


تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویكردەوە، محەممەد جەعفەر ئەسەدی، جێگری فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیاو ژوری ئۆپەراسیۆنە ناوەندییەکانی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند،"ئەمریکا داوای خۆبەدەستەوەدانی تەواوەتیمان لێ دەکات، گەلی ئێران هەرگیز خۆی بەدەستەوە نادات".

ئەسەدی ڕاشیگەیاندوە، "بەبێ خۆبەدەستەوەدان لێدەربازبون لەجەنگ نییە، بۆیە ئێمە چاوەڕێین و جەنگ نامانترسێنێت."

لەئێستادا ئێران و ئەمریکا بەنێوەندگیریی پاکستان سەرقاڵی دانوستانن، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەو جەنگەی بەهێرشی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی پێکرد.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەشدا، گفتوگۆکانی چارەسەرکردنی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوەکوو ئێستا هیچ ئەنجامێکی بەرچاویان نەبوە.