شارپرێس:
لەچوارچێوەی ستراتیژیەتی
ناسراو بە"تۆڵەی ئابوریی"، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا قۆناغێکی نوێی
سزادانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند کە ئەمجارە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ 13 کەسو قەوارەی لەسێ
دەوڵەتی جیاواز کردوەتە ئامانج.
بهگوێرهى ڕاگەیەندراوی
فەرمی وەزارەتەکە، ئەو تۆڕە نێودەوڵەتییە کە لەوڵاتانی ئێران، بیلاڕوسو چین
چالاکبون، هەوڵی کڕینو دابینکردنی چەکی پێشکەوتویان بۆ سوپای پاسدارانی ئێران داوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
جەختیکردوهتهوه، واشنتۆن بێدەنگ نابێت لەبەردەم پڕچەککردنی هێزە ناوچەییەکانو ڕایگەیاند،
"ئێمە لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی ئابورییەوە بەردەوامدەبین لەتێکشکاندنو پەکخستنی
ئەو تۆڕە نێودەوڵەتییانەی کە دەبنە هۆی بەهێزکردنی پرۆگرامە سەربازییەکانی ئێران".
بهبڕواى چاودێران، ئەم
هەنگاوە نوێیەی واشنتۆن کە لەڕێگەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە جێبەجێدەکرێت، نیشانەی
توندکردنەوەی زیاتری گەمارۆ ئابورییەکانە لەسەر کەرتی پیشەسازیی سەربازیی دەرەوەی
سنورەکان، بهشێوهیهك سزاکان تەنها سنوردارنین بەگەمارۆی دارایی، بەڵکو تەواوی ئەو
کۆمپانیاو کەسانەش دەگرێتەوە کە لەبازاڕە جیهانییەکاندا وەک نێوەندگیر یان داپۆشەر
بۆ کڕینی چەک بۆ تاران کاردەکەن.
