چوار وڵاتی عەرەبی‌و ئەوروپی کونسوڵخانه‌ لەهەرێم ده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەهەنگاوێکی نوێدا بۆ بەهێزکردنی پێگەی دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستان، چوار وڵاتی عەرەبی‌و ئەوروپی خواستی فەرمی خۆیان نیشانداوە بۆ کردنەوەی کونسوڵگەریی لەشاری هەولێر.


بڕیارەکە لەڕێگەی باڵیۆزانی هەریەکە لەوڵاتانی (بەحرەین، سەڵتەنەتی عومان، ئۆکرانیاو ئازەربایجان) لەبەغدا گەیەنراوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئامانجی سەرەکی ئەم هەنگاوەش پەرەپێدانی پەیوەندییە دۆستانە، ئابوریی‌و دیپلۆماسییەکانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

لەئێستادا، زیاتر لە 35 وڵاتی جیهان کونسوڵگەریی‌و نوێنەرایەتی فەرمییان لەهەرێمدا هەیە، بەجێبەجێکردنی ئەم بڕیارەو کردنەوەی ئەم چوار کونسوڵگەرییە نوێیە، ژمارەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لەهەرێم کێبڕکێی ژمارە 40 دەکات، ئەمەش سەقامگیریی سیاسیی‌و گرنگیی پێگەی جوگرافی‌و ئابوریی هەرێم لەناوچەکەدا دەسەلمێنێت.

بەپەلە