شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران كەئەدنامی شاندی وڵاتەكەی بوو بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دانوساتاندنەكان هەنگاوی باشی بڕیوەو دەڵێت، لێخۆشبون بۆ هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران دەرکراوەو سەرجەم گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەیان هەڵگیراون.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەپەیامێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، زانیاریی نوێی دەربارەی دانوستانەکانی سویسرا ئاشکرا کردو دەڵێت،"نێوەندگیرییە بەردەوام و بێوچانەکانی قەتەرو پاکستان بەرەوپێشچونی گەورەیان بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی لوبنان لێ کەوتوەتەوە.
هەروەها عێراقچی ڕونی کردوەتەوە، لێخۆشبون بۆ هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران دەرکراوەو سەرجەم گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەیان هەڵگیراون.
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لەسامانە سڕکراوەکانی تاران ئازاد کراون، هاوکات پلانێکی گەورەی ئاوەدانکردنەوەو پەرەپێدان بۆ ئێران دەستی پێکردوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ یەکشەممە، 21ـی حوزەیران، کۆبونەوەی لوتکەی ئەمریکا، ئێران، پاکستان و قەتەر لەناوچەی بێرگنستۆکی سویسرا بەڕێوەچوو.