پارێزگاری نوێی بانكی ناوەندی بەفەرمی دەستبەكاربوو

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 86 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەسەرپەرشتی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کراو نزار حەسەن پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی دەستبەكاربوو.


ئەمڕۆ یەکشەممە،  نزار ناسڕ حەسەن، وەک پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی پۆستەکەی وەرگرت و جێگەی عەلی عەلاقی گرتەوە.

عەلی زەیدی، جەختی لەگرنگیی بەردەوامبوونی پڕۆگرامی چاکسازیی بانکی کردەوە، کە دەبێتە هۆکاری بەدیهاتنی سەقامگیریی دارایی و فەراهەمکردنی ژینگەی ئابوری و وەبەرهێنانی گونجاو بۆ گەشەپێدان".

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا دەکات پەرە بەدیجیتاڵکردنی بانکەکان بدرێت، کە جیهان پەیڕەوی دەکات لەجێبەجێکردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لەسیاسەتی دارایی.
ستایشی هەوڵەکانی عەلی عەلاق

زەیدی، ستایشی ڕۆڵ و هەوڵەکانی عەلی عەلاق، پارێزگاری پێشوی بانکی ناوەندی کردو ڕایسپارد وەک ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابوری دەستبەکار بێت.


بەپەلە