ئەم گروپی خوێنە زیاتر توشی نەخۆشیی شەکرە دەبێت

تەندروستی

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 907 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەران پەیوەندییەکی بەهێزیان لە نێوان گرووپی خوێنی B و زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم دۆزیوەتەوە. 


ئەم ئەنجامە دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە 270 پەیوەندیی گریمانکراو لە نێوان گرووپە جیاوازەکانی خوێن و نەخۆشییەکان هات، کە تێیدا شیکردنەوە بۆ 51 پێداچوونەوەی سیستماتیکی و توێژینەوەی تایبەت بە گرووپەکانی خوێنی A و B و O .

 
دوای تاقیکردنەوەی هەر پەیوەندییەک لە ڕووی متمانەپێکراوی و ئەگەری هەڵەی ئاماری، زاناکان تەنیا یەک بەڵگەی بەهێزیان دۆزییەوە: ئەو کەسانەی گرووپی خوێنیان B یە بە ڕێژەی 28% زیاتر لە گرووپەکانی تری خوێن لەژێر مەترسیی تووشبووندان بە شەکرەی جۆری دووەم .

بەڵام زاناکان جەخت دەکەنەوە کە گرووپی خوێن فاکتەرێکی حەتمی نییە، بەڵکو تەنیا یەکێکە لە هۆکارە گریمانییەکان و هۆکارە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی نەخۆشییەکە هێشتا پەیوەستن بە شێوازی ژیانەوە، وەک خۆراک، چالاکی جەستەیی، کێش و بۆماوەیی.

هەروەک هەندێک توێژینەوەی هۆڵەندیی ئاماژە بەوە دەکەن کە خاوەن گرووپەکانی A و B و AB، بەتایبەت گرووپی A، مەیلیان بەرەو بەرزبوونەوەی کۆڵیسترۆڵ هەیە، و ئاستی پرۆتینی گالێکتین-3 لە خوێنیاندا بەرزترە بە بەراورد بە گرووپی O، کە بەرزی ئەم پرۆتینە پەیوەستە بە نەخۆشییەکانی سستبوونی دڵەوە.


بەپەلە