ئەردۆغان: زایۆنیزم مەترسییە بۆسەر ئاسایشی تورکیا

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 162 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارثرێس:
لە میانەی چالاکییەکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە ویلایەتی ساکاریا لە باکووری ڕۆژئاوای وڵات، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، زایۆنیزمی وەک ئایدۆلۆژیایەک وەسف کرد کە هەڕەشە لە تورکیا و تەواوی ناوچەکە دەکات.

ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ئەم ئایدۆلۆژیایەی کۆمەڵکوژیی، فراوانخوازیی و داگیرکارییە، نەک تەنها خۆی و پارتەکەی، بەڵکو هەڕەشە لە هەمووان دەکات. 
سەرۆکی تورکیا هەروەک جەختی لەوەش کردەوە کە دژایەتیکردنی زایۆنیزم لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی سیاسیی یان شەخسی نییە، بەڵکو بابەتێکی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی و مانەوەی گەلەکەیانە.

ئەم لێدوانانە لەگەڵ ڕەخنە بەردەوامەکانی ئەردۆغان بۆ سەر ئیسرائیل یەکدەگرنەوە کە لە دوای هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023ەوە دەستی پێکردووە. 
سەرۆکی تورکیا بەردەوام ئیسرائیل بە پەیڕوکردنی سیاسەتی "کۆمەڵکوژی" لە غەززە تۆمەتبار دەکات، ئەمەش بۆتە هۆی توندبوونی زمان و هەڵوێستی دیپلۆماسیی ئەنقەرە بەرامبەر بە قودس.


بەپەلە