شارپرێس:
لەبەرەبەیانی ئەمرۆوە هیزێکی ئەمنیی زۆر لەناوچەی سەوز بڵاوەی پێکراوە و سەرجەم دەروازەکانی ناوچەکەیان داخستوە و باس لەوە دەکرێت کە ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسی باڵای حکومەتی دەستگیرکراون بەتۆمەتی تێوەگلان لەگەندەڵی و دزینی پارەو داهاتی وڵات.
بەگوێرەی زانیاریەکانی شارپرێس بەردەوام هێزە ئەمنییەکان كەهێزی دژە تیرۆرن لەناوچەی سەوز زیاتر دەبن و زرێپۆش و تانک براوەتە ناوچەکەو فەرمانی عەلی زەیدی فەرماندەی گشتی هیزە چەکدارەکانی عێراقیان پێیە بۆ هەر حاڵەت و ڕوبەڕوبونەوەیەک.
زانیاریەکانی شارپرێس باس لەوە دەکەن هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەم ئۆپەراسیۆن و هەڵمەتی دەستگیرکردنانەی ئەمرۆیان فەرمانی دادگایان پێیەو بە فەرمانی دادوەر ئەو کەسانە دەستگیرکراون کە ناویان هەبوە لەلیستی داواکراوەکاندا.