لەچەند شوێنێکی سلێمانی بەشێوەیەکی بەردەوام بازگەی هێزە ئەمنییەکان دادەنرێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی رێگریکردن لەهەر کارێکی نایاسایی و سەرپپێچیکردن لەمەودوا بەشێوەیەکی بەردەوام چەند مەفرەزەیەکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکان لەشەقامی 100 مەتریی سلێمانی دادەنرێت.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" پاش ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردودا چەندین سەرپێچی لە شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی بەدیکرا، لە ئێستادا چەند مەفرەزەیەکی هاوبەش کە پێکهاتون لەمەفرەزەکانی هاتوچۆی سلێمانی، مەفرەزەی پۆلیس و بەرگری فریاکەوتن بەشێوەیەکی بەردەوام لە کاتژمێر 8 ی بەیانی تا 7 ی ئێوارە لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئامادەییان دەبێت و لێپچینەوە لە هەر کارێکی نایاسایی و سەرپێچییەک دەکەن  ".

ئەوەشخراوەتەڕوو،" لە کاتژمێرەکانی پاش 7 ی ئێوارە شەش مەفرەزەی ئاسایشی سلێمانی بۆ هەمان ئەرک ڕاسپێردراون و لە خزمەتی هاوڵاتییانی شاری سلێمانیدا لە ئەرکدا دەبن تا کاتژمێر 8 ی بەیانی لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەک و نەهێشتنی سەرپێچییە جۆربەجۆرەکان و هەر کارێکی نایاسایی ".