شارپرێس:
بەگوێرەی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم، ڕۆژی سێشەممە 14ی تەموزی 2026، بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 14ی تەموزەوە لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان پشوی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری تایبەت بەحكومەتی هەرێم، ڕایگەیاندوە، بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی تەموزەوەڕۆژێك كراوەتە پشوی فەرمی.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە 14ی تەموزی 1958دا، شۆڕشێک دژی دەسەڵاتی پاشایەتیی بنەماڵەی هاشمییەکان لەعێراق ئەنجامدرا. لەدەرئەنجامی ئەم گۆڕانکارییەدا، کۆتایی بەڕژێمی پاشایەتی هێنراو سیستمی کۆماری لەوڵاتدا ڕاگەیەندرا.