شارپرێس:
درەنگانی ئەمشەو بە دوو درۆن هێرشکرایەسەر کەمپی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی
کوردستان لەسنوری سورداش، بە پێی زانیارییەکانیش هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان
نەبوە.
ئەمجەد حسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لە بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی
ئێران بۆ سەر کۆمەڵە، ئەمشەو لە کاتژمێر ١:٥٠، بۆ جاری دوەم بە درۆن هێرش کرایە سەر
مەقەڕەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سورداش ".
ئەوەشیخستەڕوو، هەر ئەمشەو و دوای
چەند خولەکێک بە درۆنێکی دیکە هێرشکرایەسەر هەمان شوێن.
ئەمجەد حسێن پەناهی باسی لەوەشکرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دەستپێکی شەڕەکەی
لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا، بە زیاتر لە 92 مووشەک و درۆن، بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی
کوردستانی کردووەتە ئامانج.