شارپرێس:
موقتهدا سهدر ڕێبهری ڕهوتی نیشتمانیی شیعه، لەپەیامێکی کورتدا سوپاسو پیرۆزبایی ئاڕاستەی وڵاتی ئیسپانیا کرد، دوای ئەوەی توانیی نازناوی جامی جیهانیی تۆپی پێی 2026 بەدەستبهێنێت.
موقتەدا سەدر، لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) هاوپێچێکی (هاشتاگ) بەناوی (#شكراً_إسبانیا ـ سوپاس ئیسپانیا) بڵاوکردەوە، ئەم پەیامەش ڕاستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی یاری کۆتایی مۆندیال هات، کە تێیدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەگۆڵێکی بێوەڵام لەهەڵبژاردەی ئەرژەنتینی بردەوەو بۆ جاری دوەم لەمێژوی خۆیدا بوە پاڵەوانی جیهان.
چاودێرانو بەشێکی زۆر لەبەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەعێراق ئاماژە بەوەدەکەن، ئەم سوپاسگوزارییەی سەدر تەنها لایەنێکی وەرزشی نییە، بەڵکو پەیوەندیی بەهەڵوێستە سیاسییەکانی ئەمدواییەی مەدریدەوە هەیە، بەتایبەت دانپێدانی فەرمی ئیسپانیا بەدەوڵەتی فەڵەستین کە پێشتر سەدر ستایشی ئەو هەنگاوەی کردبوو.
پەیامەکەی سەدر لەمیدیا عێراقیو عەرەبییەکان وەک ڕوداوێکی سیاسیی-وەرزشی گرنگ دەنگدانەوەی هەبوو و کاردانەوەی زۆری لەلایەن لایەنگرانیو شەقامی عێراقییەوە لێکەوتەوە.