ڕۆژنامەی واشنتن پۆست-ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرایکرد، ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی بەرفراوان لەگەڵ ئێران، ئەمەش لە ڕێگەی پتەوکردنی هێزی ئاسمانی ئەمریکا و گواستنەوەی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی سووتەمەنی لە ئەوروپاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکییەوە ئاشکرایکردووە: "ئەمریکا ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەرفراوان دژی ئێران دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا هێزێکی گەورەی بەڕێوەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی لە ئوردن ڕاگەیاندبوو، ئەو ڕووداوەش ئەمریکییەکان و ترەمپی تووڕەکردووە و بەڵێنی هێرشی کەمەرشکێنی بۆسەر ئێران داوە.