عەباس عێراقچی هۆشداریی توند دەداتە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی: وانەزانن سەرقاڵین

کوردستان

20 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5089 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیم بە بارزانی و تاڵەبانیەوە كرد و وتم هەر هەڕەشەیەك لای ئێوەوە بێت وەڵامدەدەینەوە، وانەزانن ئێمە لە شوێنێكی تر سەرقاڵین.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتبێکدا دەڵێت، ئەمریكاو ئیسرائیل پلانیان هەبوو بۆ دابەشکردنی ئێران، ئەوەش لە چوارەمین رۆژی جەنگدا، ترەمپ پەیوەندی بە هەندێک سەرکردەی کوردستانی عێراقەوە کرد، ئەو ئێوارەیە پەیوەندیم بە بارزانی و تاڵەبانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا هاكان فیدانەوە کرد، هەروەها لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبومەوەو ئەم هۆشدارییەم پێدان: ئەگەر بچووکترین هەڕەشە لە کوردستانی عێراقەوە ئاڕاستەی ئێمە بکرێت، وەڵام دەدەینەوە؛ وا مەزانن ئێمە لە شوێنێکی تر سەرقاڵین.

عراقچی، لە میانی ئەو چاوپێكەوتنە کە تایبەت بوو بە بەڕێوەچوونی جەنگی ئەم دواییەی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل بەناوی (ماجەرای جەنگ) وتی، تورکیا دەستوەردانی کرد و رۆڵێکی زۆر چالاکانەی لەم پرۆسەیەدا بینی و لەگەڵ ئەمریکییەکان کۆبوونەوە و هەڵوێستێکی زۆر توندیان لەسەر ئەم بابەتە نیشان دا. باسی لەوەشکرد، ئەم هەوڵە دەستەجەمعیانە بەشدارییان کرد لە پووچەڵکردنەوەی پیلانی دابەشکردنی ئێران و هاندانی نائارامی ناوخۆیی.