شارپرێس:
بەگوێرەی ڕگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەسنووری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین توانیویانە لە 14ـی حوزەیرانی 2026 و لەدوو چالاکی جیاوازدا، دوو چەکداری داعش دەستگیربکەن.
ئاشکراشیکردوە، لەدوای ئەنجامدانی چالاکییەکان، ژن و منداڵی یەکێک لەتیرۆریستەکان ڕزگارکرا کە لەڕابردودا لەلایەن ئەو چەکدارە تیرۆریستەوە دەستبەسەرکرابون.
لەئێستادا تیرۆریستان بەماددەی 2 لەیاسای تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.