بەرپرسێکی ئیسرائیل وادەی هاتنە ناوەوەی وڵاتەکەی بۆ جەنگی ئێران ئاشکردەکات

جیهان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1456 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زیاتر لە هەفتەیەکە ئەمریکا بە بەردەوامیی هێرش دەکاتەسەر ئێران و ئیسرائیل هێشتا هیچ هێرشێکی ئەنجام نەداوە، ئەندامێکی کنێستی ئیسرائیل-یش دەڵێت، ئەم هەفتەیە دەچنەوە ناو جەنگەکە.


موشێ سەعادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئیسرائیل باسی لەوەکرد، هەوڵێک هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی کنێستی ئیسرائیل، لەم هەفتەیەدا ئەوە یەکلایی دەبێتەوە، ئەوکاتە ئیسرائیل دەچێتەوە نێو جەنگەکەی لەگەڵ ئێران.

ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە باسی لەوەشکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنیی ئەنجامدەدات، بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی جەنگ لەگەڵ ئێران.

شارەزایان باس لەوەدەکەن، نەتەنیاهۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئێران دەکاتە پاساو بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی کنێستی وڵاتەکەی، چونکە پێشبینییەکان باس لەوەدەکەن، نەتەنیاهۆ و حزبەکەی لەڕووی جەماوەرییەوە لە نزمترین ئاستدان.