شارپرێس:
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم سامانە گوزراو و
نەگوازراوەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمدا، داواش لەبەشداربوان دەکات چیتر کارتی باڵانسی
ئەو کۆمپانیایە نەکڕن و بەشداری لەخزمەتگوزارییەکانیدا نەکەن.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" پشتبەست بە دەسەڵاتەکانمان و لەپێناو رێکخستنەوەی کەرتی
پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری و پاراستنی مافی بەشداربوان، هەروەها بەهۆی
کۆتاییهاتنی گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، کۆمەڵێک رێکاری یاسایی و
دارایی و کارگێڕمان بەرامبەر ئەو کۆمپانیایە گرتوەتەبەر و دەستمان بەسەر سەرجەم
سامانە گوازراو و نەگوازراوەکانیدا گرتوە ".
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان کۆمەڵێک چەند ڕونکردنەوەیەکی
بڵاوکردوەتەوە، کە بریتین لەمانە:
- سەرجەم رێکارە یاساییەکان بۆ راگرتنی کارەکانی کۆمپانیای کۆڕەک
تیلیکۆم بەردەوام دەبن
-داوا لەسەرجەم بەشداربوانی کۆڕەک دەکەین پاڵانسی ئەو کۆمپانیایە
نەکڕن و لەهیچ خزمەتگوزارییەکیاندا بەشدار نەبن، بۆ ئەوەی توشی زەرەر نەبن
-داوا لە سەرجەم بەشداربوان دەکەین سیمکارتەکانیان لەناو بەبن و
رادەستی هیچ کەسێکی نەکەن، بەڵکو پێویستە لای خۆیاندا بیپارێزن بۆ ئەوەی ماف و
بەرژەوەندییەکانیان پارێزراو بێت
-پێویستە سەرجەم کارمەندانی کۆڕەک تیلیکۆم پارێزگاری لە سامان و
کەلوپەلی کۆمپانیاکە بکەن، هەروەها داتا و زانیارییە کەسی و دارایی و یاساییەکانیان
بپارێزن، چونکە دژەپێکردنی هەر جۆرێک لەو زانیاریانو دەبێتە هۆی گرتنەبەری رێکاری
یاسایی لەدژیان.
-داوا لەخاوەنی ئەو ماڵ
و باڵەخانانە دەکەین کە بورجەکانی ئینتەرنێت لەسەر ماڵ و شوێنەکانیانە، پارێزگاری
لە بورج و کەلوپەکان بکەن و بە هیچ جۆریک رێگە بە کارمەندانی کۆڕەک و کۆمپانیاکانی
دیکە نەدەن بچنە سەر بورجەکان
