شارپرێس:
پەرلەمانتارێکی پارتی
رایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و
دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
شێروان دوبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتیی پەرلەمانی عێراق بە
میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندوە،" بەر لە کۆتاییهاتنی ئەم هەفتەیە پارەی
موچەی مانگی حەوتی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە خەرجدەکرێت
".
سەبارەت بەهۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، ئەو
پەرلەمانتارە وتی،" بەشێک لە فەرمانبەرانی عێراقیش بەهۆی کورتهێنانی داهات موچەیان
دواکەوتوە و چاوەڕوان بون لە رێگەی داهاتە ناوخۆییەکانەوە پارەی موچە بەتەواوی
دابین بکەن ".
شێروان دوبەردانی باسی لەوەشکرد،" بەهۆی داخستنی گەروی هورمز و راگرتنی
هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، عیراق توشی قەیرانی گەورەی دارایی بوەتەوە،
ئەویش بەهۆی کەمبونەوەی هەناردەکردنی نەوت بە ڕێژەی 75٪ ".