شارپرێس:
میدیای فەرمیی حکومەتی یەمەنو سەرچاوە سەربازییەکان ڕایانگەیاند، بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان) بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوانو موشەک، هێرشێکی چڕیان کردوەتەسەر بەندەری ستراتیژی (ئەلموخا) لەڕۆژئاوای پارێزگای تەعەز لهسعودیه.
بهگوێرهى سەرچاوە نزیکەکان لەگروپەکە، هێرشەکە ڕاستەوخۆ کاروانێکی گەورەی ئامادەکارییو هێزی سەربازیی پێکاودا کە سەر بەهێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە بونو هێشتا نوێ گەیشتبونە ناو بەندەرەکە.
سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، هێرشەکە بوەتە هۆی تێکشکاندنو سوتانی چەندین بەلەمی جەنگیو بارهەڵگری سەربازیی لەناوچەی یەختەلی سەر بەبەندەرەکە، پاشان دوکەڵێکی چڕ لەئاسمانی ناوچەکەدا بەرزبوەتەوە.
ئەم پێشهاتەش بەشێکە لەهەڵمەتە بەردەوامەکانی ئەنساروڵڵا دژی کۆبونەوەو بنكه سهربازییهكانى هێزەکانی سەر بەسعودیە لەناوچە سنورییەکانو کەناراوەکانی دەریای سور.
لەلایەکی دیكهوه، وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی یەمەن ڕایگەیاندوه، هێزە دەریاییەکان توانویانە ڕێگریی لەهێرشێکی دیكهى لەمشێوازە بکەن کە ویستبوی هێرشبکاتەسەر کەناراوەکانی وێستگهى کارەبای ئەلموخا، حکومەت هۆشداریدەدات، ئەمجۆرە پەرەسەندنانە دەبنە هۆی دروستکردنی مەترسیی گەورە لەسەر جوڵەی گواستنەوەی نێودەوڵەتیو نەوت لەدەریای سوردا.
