شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا لەپەیامێكیدا بۆ ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی کێشەکان لەگەڵ تاران گەورە ناکاتەوەو دەڵێت،" تائێستاش سەبرم ماوەو بەهێمنی مامەڵە دەكەم".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسۆشیال میدیا پەیامێكی ئاڕاستەی ئێران كردو ڕایگەیاند "ئێمە کێشەکان لەگەڵ ئێران زۆر گەورە ناکەینەوە . تەنیا کەمێک گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەین و تەنیا چاودێرییان دەکەین لەگەڵ تێپەڕبونی ڕێژەی هەڵاوسانە گەورەکەیان و ئەو ڕاستییەی کە هیچ پارەیەکیان نییە".
سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە، ئێران لەدۆخێکی ئابوریی زۆر خراپدایەو توانای دابینکردنی موچەی سەربازەکانی نییە، ئەمەش بەهۆی گەمارۆ دەریاییە سەرکەوتوەکەی ئەمریکاوە گەورەتر بوە.
ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێران بەهۆی گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکاوە توشی داڕمانی ئابوری هاتوە، لەکاتێکدا هەوڵەکان بۆ رێککەوتنی گەروی هورمز بەردەوامن، جیاوازیی قوڵ لەنێوان سەرکردەکانی ئێران لەسەر سازشکردن بۆ ئەمریکا سەریهەڵداوە.
سەرۆكی ئەمریكا وتوشیەتی، دابەزینی نرخی نەوت بۆ کەمتر لە 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، باری سەرشانی بەکاربەرانی ئەمریکی کەمکردوەتەوە.