شارپرێس:
نزیکەی 50 رۆژ ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ئەو
وادەیەی بۆ چەکدانانی گروپە چەکدارەکانی عێراق دیاریکراوە، سەرچاوەیەکیش
رێککەوتنێکی نوێی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر
ئەو پرسە ئاشکرادەکات.
ئاژانسی هەواڵی
"شەفەق نیوز" لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردوەتەوە،" سەرکردەکانی
چوارچێوەی هەماهەنگی و عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتون لەسەر ئەوەی تاکو
پێش 30ی 9ى 2026 سەرجەم ئەو
گروپە چەکداریانەی ماون چەکەکانیان رادەستی حەشدی شەعبی بکەن ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
بەپێی رێککەوتنەکە حەشدی شەعبی ئەرکی وەرگرتنی چەکی ئەو گروپانە دەگرێتە ئەستۆ، کە
تاکو ئێستا ئامادە نین چەکانیان رادەست بکەن، بەڵام دواتر بەکارهێنان و
جوڵەپێکردنی ئەو چەکانە تەنها لەدەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەبێت
".
لەبارەی هۆکاری
رادەستکردنی ئەو چەکانە بە حەشدی شەعبی، ئەو سەرچاوە سیاسییە باسی لەوەکردوە،
دەستەی حەشدی شەعبی بە دامەزراوەیەکی فەرمی سەر بە حکومەت دادەنرێت .
لەماوەکانی رابردودا گروپەکانی
سەرایا سەلام، عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتائیبی ئیمام عەلی چەکەکانیان رادەستی حکومەتی
عێراق کردبوو، بەڵام تاکو ئێستا کەتائیبی حزبوڵا و بزوتنەوەی نوجەبا ئامادە نین
چەکەکانیان رادەست بکەن.
